کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لیژنەیەکی حەوت کەسی بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی پێکهێنا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنەکان لیژنەیەکی حەوت کەسی شارەزا و پسپۆڕی بۆ ئاسایشی  ئەلیکترۆنی پێکهێنا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بۆ دەستەبەرکردنی هەڵبژاردن لیژنەی باڵای ئاسایش لیژنەیەکی تایبەتی بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی پێکهێناوە، کە لە حەوت کەسی شارەزا لە بواری تەکنیکی پێکهاتوون.

ئاماژەی بەوەکرد، پشکنینی کەرەستەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و ڕێگریکردن لە ساختەکاری لەڕێگەی ئەلیکترۆنی و هەوڵدان بۆ دەستکاریکردنی ئەنجامەکان، ئەرکی سەرەکی لیژنەکەیە.

بڕیارە، لە بەرواری 18ی مانگی داهاتوو، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا