بانکی رافیدەینی عێراق: بە قیست و سوودێکی کەم کەرەستەی بیناسازی دەدرێتە هاوڵاتیان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ڕافیدەینی عێراقی ئاشکرایکرد، بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پڕۆژەی سەبەتەی بیناسازی جێبەجێدەکەن و بە قیست و سوودێکی کەم کەرەستەکان دەدرێنە هاوڵاتیان.

ئەمڕۆ سێشەممە7ی تشرینی دووەم، بانکی ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی ڕێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای گشتی بازرگانی کەرەستەی بیناسازی بڕیاردراوە دەست بە دابینکردنی دارایی پڕۆژەی سەبەتەی بیناسازی بکرێت.

ڕوونیکردەوە، ڕێککەوتن کراوە لەنێوان هەردوولا، بۆئەوەی بە قیست و سوودی کەم و ئاسان پارەی پێویست بۆ سەبەتەی بیناسازی دابینبکرێت، بۆئەوەی ئەو ئەو هاوڵاتییانەی داواکاری پێشکەش دەکەن پێیان بدرێت.

جەختیکردەوە، ئەم کارە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابینکردنی باشترین کەرەستەی بیناسازی بەنرخێکی قبوڵکراو لە سەرچاوە نێودەوڵەتییەکانەوە بۆ هەموو چین و توێژەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا