پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون بۆنرخی بەنزین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لەم هەفتەیەدا كۆدەبێتەوەو بەدواداچوون بۆ هۆكارەكانی گرانبونی نرخی بەنزین لەهەرێمی كوردستان دەكات.

گولیزار رەشید سندی جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، سەبارەت بەگرانبونی نرخی بەنزین لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار قسەیانكردووە و پێیان وتوون گرانبونی نرخی بەنزین بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لەبازاڕەكانی جیهاندا.

وتیشی، نیگەرانن لەگرانبونی نرخی بەنزین و بەوردی بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەكەن.

چەند رۆژێكە لەهەرێمی كوردستان بەبەراود بەشارەكانی دیكەی عێراق نرخی بەنزین بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە بەجۆرێك  نرخی یەك لیتر بەنزینی  نۆرماڵ بە 650 دینارەو یەك لیتربەنزینی محەسەنیش بە 700 دینارە  و نرخی یەك لیتر بەنزینی  سۆپەریش بە 775 دینارلە وێستگەكانی بەنزین دەدرێت بەشۆفێران و ئەوەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان و شۆفێران  دروستكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا