وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغدا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەینێ یەکشەممە5ی تشرینی دووەم، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەسەردانێکی فەرمی دەچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا کۆدەبێتەوە.

بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی عێراق، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەسەردانێکی فەرمی سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق بکات.

ئاماژەیان بەوەکرد، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە.

ڕوونیانکردەوە، سەردانەکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و دۆخی غەززە بەتایبەتی و  پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکایە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا