نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 77 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 77 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 75 دۆلار و 21 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی ساڵی رابردوودا نرخی نەوت بەرزترین ئاستەکانی خۆی تۆمارکرد بەبەراورد بە ساڵانی رابردوو، بەجۆرێک نرخی نەوتی خاوی برێنت هەنگاوی بەرەو 90 دۆلار دەنا، بەڵام دواتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و چەند هۆکارێکی دیکە، نرخەکەی بۆ کەمتر لە 80 دۆلار دابەزی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا