حەسەن نەسروڵا: هێرشی حەماس بۆسەر ئیسرائیل %100 فەڵەستینی بوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنان، بۆ یەکەمجار لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی تاقمی حەماس کە لە 7ی تشرینی یەکەم لە دژی ئیسرائیل دەستیپێکرد، “١٠٠% فەلەستینییە”.

نەسروڵڵا، لە درێژەی وتارەکەیدا سوپاسی گروپەکانی یەمەن و عێراقی کرد کە بەشێکە لەو گروپانەی کە بە “بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی” ناسراوە. میلیشیا عێراقییە موسڵمانە شیعەکان بەشێکن لەم بەرەیە و لە دوای پەرەسەندنی شەڕەکەی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، چەندین هێرشیان بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانان لە سوریا و عێراق ئەنجامداوە. هەروەها حوسییەکانی یەمەن کە بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر ئیسرائیل بەشدارییان لە ململانێکان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”ئۆپەراسیۆنەکەی 7ی ئۆکتۆبەر بووە هۆی عەرشی ئیسرائیلی هەژاند و لاوازی وڵاتەکەی بۆ هەمووان دەرخست”.

نەسروڵڵا ئاماژەی بەوەشکرد، حزبووڵا رۆژ بە رۆژ ئۆپەراسیۆنەکانی هێرشەکانی بۆسەر ئیسرائیل زیاترکردووە و ئەو وڵاتە ناچار دەکات هێزەکانی لە نزیک سنووری لوبنان بهێڵێتەوە لەبری بەکارهێنایان لە غەززە یان کەناری رۆژئاوا.

نەسروڵڵا باس لەوە دەکات کە حیزبوڵڵا لە 8ی ئۆکتۆبەردا چووەتە نێو شەڕەکەوە، ئەوەش رۆژێک دوای ئەوەی حەماس هێرشی لەناکاوی خۆی لە باشووری ئیسرائیل دەستپێکرد.

ئەو دەڵێت ئاڵوگۆڕی تەقەی رۆژانە و پێکدادانەکانی حزبووڵا لەگەڵ هێزەکانی ئیسرائیل لە سنووری لوبنان ‌هەرچەندە “کەمە” بەڵام زۆر گرنگە و بە بێ وێنە لە ساڵی 1948ەوە ناوی دەبات.

نەسروڵڵا پشتڕاستی کردەوە کە تا ئێستا 57 چەکداری حزبووڵا کوژراون لە رووبەڕووبونەوەکانی هێزەکانی ئیسرائیلدا کوژراون.

سەرۆکی حزبوڵڵا ئەوەی ئێستا لە غەززە ڕوودەدات بە شەڕێکی یەکلاکەرەوە ناودەبات کە وەک شەڕەکانی پێشوو نییە. دەشڵێت ئەمە پێویستی بەوەیە هەمووان بەرپرسیارێتی هەڵبگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا