پۆڵەندا یەکەم تانکی لیۆپارد-2ی ڕادەستی ئۆکرانیا کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی، پۆڵەندا ڕایگەیاند، یەکەم تانکی لیۆپارد-2یان ڕادەستی ئۆکرانیا کردووە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی ئاژانسی بلومبێرگ، پۆڵەندا لەکاتی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بۆپ کیێڤ، تانکەکەی ڕادەستی ئۆکرانیا کردووە.

لایخۆیەوە وتەبێژی حکومەتی پۆڵەندا ڕایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر جەنگی ئۆکرانیا، ماتیۆش مۆرافیتسکی، سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا سەردانی کیێڤی کردووە بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانی خۆی بۆ ئەو وڵاتە.

ئەمڕۆ هەینی 24ی شوباتی 2023 ساڵێک تێپەڕی بەسەر دەستپێکردنی جەنگی ڕوسیا لە ئۆکرانیا کە تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا