نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و بۆ هەر بەرمیلێك لەنەوت نزیكەی یەك دۆلار چووە سەرنرخەكەی .

بەپێی داتاكانی بازاڕی نەوتی جیهان بۆ ئەمڕۆ شەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 81 دۆلار و 61 سەنت بەمەش نزیكەی یەك دۆلار چووە سەر نرخەكەی دوای ئەوەی ناوەندی وزەی جیهانی هۆشداریدا لەسەر كەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی جیهان.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكا  بە 76 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت بە هەمان شێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەكەی بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا