وادەی راگەیاندنی لیستی مووچە ئاشكراكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە سبەی بەشێك لە 700 ملیار دینارەكە بگات و سبەی یان شەممە لیستی مووچە رادەگەیەنرێت.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: محەمەد شیاع سوودانی داوای كردووە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و وەزیری دارایی عێراق دوێنێ داوای لە بانكی ناوەندی كردووە، 700 ملیار دینارەكە بنێردرێت.

ئومێد سه‌باح هاوكات جه‌ختیكرده‌وه‌، هیچ پاساوێك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕی 700 ملیاری وه‌جبه‌ی سێیه‌م دوابكه‌وێت. وتیشی، هه‌موو پێداویستی و داواكارییه‌كانی حكومه‌تی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی عێراقیان جێبه‌جێ كردووه‌ و هیچ بیانوویه‌ك سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ نه‌ماوه‌ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی خۆی به‌ ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ كردووه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا