بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بە مەرجەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانگەشەکردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە ئەمشەوەوە دەستپێدەکات و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش چوار مەرجی بۆ بانگەشەکردنی لایەنە سیاسییەکان داناوە.

بڕیارە، لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە بانگەشەکردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، بەپێی ئەو مەرجانەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ لایەنە سیاسییەکان دایناوە دەستپێبکات.

بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، بەمەبەستی هەڵواسینی وێنە و دروشمی کاندیدەکان نابێت کەتیرە و چەسپ و سیکۆتین بەکاربهێنرێت، کاندید و لایەنە سیاسییەکان نابێت تابلۆ و دروشم و پۆستەرەکانیان لەسەر هێماکانی هاتووچۆ جێگیربکەن،

هاوکات، پۆستەر و دروشمەکان نابێت لەسەر باخچەکانی گشتی و ناوبڕی شەقامەکان و شوێنەگشتییەکان هەڵبواسرێن، هەروەها نابێت دیواری فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان، قوتابخانە، خوێندنگەکان، شوێنە کەلەپوری و شوێنەوارەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێنرێن.

بڕیارە، لەڕۆژی 18ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام نوسینگەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردنی ئاوارەکان و هاوڵاتیانی ناوەڕاست و خواروی عێراق، کە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن ئامادەکاریان بۆ پرۆسەکە دەستپێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا