بنیامین ناتانیاهۆ: ئاگر بەست رەتدەكەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئاگر بەست رەتدەكەنەوە چونكە هاوشێوەی خۆرادەستكردنە بە حەماس.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئیسرائیل بە ئاگر بەست رازی نابێت، چونكە ئاگر بەست بەمانای خۆبەدەستەوەدانە بۆ هێزەكانی سەر بە بزوتنەوەی حەماس.

ئەم قسانەی ناتانیاهۆ دوای ئەوە هات حەماس گرتەیەكی ڤیدیۆیی سێ بەندكراوی بڵاوكردەوە و تیایدا ئەو سێ بارمتەیە ڕەخنە لە حكومەتەكەی ناتانیاهۆ دەگرن بەهۆی ئەوەی شكستیان هێناوە لە پاراستنی خەڵك لە هێرشەكەی 7 ی مانگی 10 ی حەماسدا و ئیسرائیلیش ڤیدیۆكەی بە “پڕوپاگەندەی دەروونی” ناوبرد.

لە گرتە ڤیدیۆییە 76 چركەییەكەی حەماسدا بە ناوی”دەستگیركراوە زایۆنییەكان پەیامێك بۆ ناتانیاهو و حكومەتەكەی دەنێرن.” سێ ژن دانیشتون و داوا لە ناتانیاهۆ دەكەن كە بە ئاڵوگۆڕكردنی زیندانیانی فەڵەستینی ژێر دەستی ئیسرائیل ڕازی بێت لە بەرامبەر بەردان و ڕزگاركردنی بارمتەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا