نرخی کارەبای موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی تشرینی یەکەم دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە30ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی موەلیدەی سیتییەکانی بۆ مانگی تشرینی یەکەم دیاریکرا.

کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (10) تشرينى یەکەم دیاریکرد، کە بریتیە لە (281) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

ئاماژەی بەوەکرد، لەکۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی ستیەکانى ناو شارى سلێمانى ئامادەبوون، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بریتییە لە (281) دینار.

جەختیکردەوە، پێویستە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا