لە ناحیەی سەرگەڕان سوپا رێگری لە جووتیارانی كورد دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ناحیەی سەرگەڕانی كەركوك سوپای عێراق رێگری لە جوتیارانی كورد كرد زەوییەكانیان بكێڵن، سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانیش دەڵێت، لەبارەی ئەو پرسە لەسەر هێڵن و هەوڵ دەدەن جوتیارانی كورد هیچ رێگرییەكیان لێنەكرێت تا بتوانن زەوییەكان بكێڵن.

فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاندووە، سوپای عێراق لە گوندی شەناخەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان رێگرییان لە جوتیارانی كورد كردووە زەوییەكانیان بكێڵن، ئەوەش ناڕەوایە و ئەوانیش لەسەر ئەو بابەتە لەسەر هێڵن، بەڵێنی ئەوەشیان پێدراوە لەم قۆناغەدا لانیكەم جوتیاران دەستبەسەر نەكرێن.

وتیشی، ئەوە كەمترین دەستكەوتە بۆ جوتیارانیان كردووە و هەوڵیش دەدەن جوتیارانی كورد رێگرییان لێنەكرێت زەوییەكان بكێڵن، بەڵام دەستوەردانی بەردەوامی سوپا جێگەی نیگەرانییە و یەكلایینەكردنەوەی دۆسیەی زەویوزاریش كێشەیەكی بەردەوامە، بۆیە دەستەكەیان هۆشداری دەدات كە ئەگەر بەزویی چارەسەر ئەو بابەتە نەكرێت گرفتی قوڵتری لێدەكەوێتەوە.

سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكان وتیشی، لەسەر ئەو بابەتە بەرنامەیان هەیە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەتی فیدڕاڵ كۆببنەوە و پێكەوە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ گرفتی جوتیارانی ناوچە كێشە لەسەرەكان بدۆزنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا