ئەمڕۆ ئەم شوێنانە نەوت وەردەگرن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە24ی تشرینی یەکەم، دابەشکردنی نەوتی سپی بەردەوامە و چەند شوێنێکی دیکە وەریدەگرن.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لە ماوەت، چوارتا، بازیان، بەرزنجە و حاجی ئاوا نەوت دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژی 9ی تشرینی یەکەمەوە تا 23ی تشرینی یەکەم، بڕی 12 ملیۆن و 852 هەزار لیتر نەوت بەسەر 64 هەزار و 260 خێزاندا دابەشکراوە.

بەپێی زانیارییەکان، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەپێی پلانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ واتە پێش 31ـی کانوونی یەکەم، دەبێت کۆتایی پێبێت و سەرجەم خێزانەکانی هەرێمی کوردستان بەشە نەوتی خۆیان وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا