فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەند زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە، فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکرد و گەیشتە 256 ملیۆن دۆلار.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق بەڕێژەی %35.45 زیادیکردووە و گەیشتە 256 ملیۆن و 317 هەزار و 371 دۆلار.

ئەوەش هاتووە، یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە هەزار و 460 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق 189 ملیۆن و 495 هەزار دۆلار بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا