پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاسایشی هەولێر لە یەكێك لە خواردنگەكان كە هاوكات وەك كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردن بەكارهاتووە، دەست بەسەر بڕێكی زۆر لە گۆشتی قەدەغەكراو و هیندی و خواردنی ماوەبەسەرچوودا دەگرێت.
رۆژی یەكشەممە (22ی تشرینی یەكەمی 2023) ئاسایشی هەولێر لە یەكێك لە خواردنگەكان كە وەك كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردن بەكارهێندراوە، دەستی بەسەر بڕێكی زۆر لە گۆشتی قەدەغەكراو، گۆشتی هیندی و ماوەبەسەچوودا گرت.
پێنج كەس كە لە خواردنگەكەدا كاریان كردووە، دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە بۆ دەست بەسەرداگرتنی هەموو ئەو خواردنەی لەو كۆگایەوە بەسەر خواردنگەكاندا دابەشكراوە.