پێچەوانەی بڕیارەکەی وەزیری پەروەردە..مامۆستایان بەردەوامی بە بایکۆت دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ جارێکی دیکە مامۆستایانی ناڕازی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین، لە دژی بڕیارەکەی وەزیری پەوەردەی هەرێم رژانە سەر شەقامەکان و جارێکی دیکە پرۆسەی بایکۆتیان دووپاتکردەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی تشرینی یەکەم، لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانی گەورەی مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینان دژی دواکەوتنی خەرجکردنی مووچەکانیان و دانەمەزراندی مامۆستایانی وانەبێژ بەڕێوەچوو.

هاوشێوەی شاری سلێمانی، مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەریەکە لە، پارێزگای هەڵەبجە، چەمچەماڵ، رانیە، دەربەندیخان، کفری، کەلار و کۆیە و چەندین شارو شارۆچکەی دیکە، رژانە سەر شەقامەکان.

بازنەی خۆپشاندانەکانی ئەمجارەی مامۆستایانی ناڕازی فراوانتر بووە. ئەمەش پاش ئەوە دێت کە بەشێک لە فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی دیکەی حکومەت و کەسوکاری قوتابیان و کاسبکاران دژی دواکەوتنی مووچە و دابەشنەکردنی لە کاتی خۆیدا، هاتنە ریزی خۆپشاندانەکەوە.

پێنجشەممەی رابردوو، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بڕیارێکی وەزارەی فەرمانی بۆ یەکە ئیدارییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی لەو سنوورە کرد، کە “دەبێت مامۆستایانی میلاک و مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن و دەوامی فەرمی لە قوتابخانەکان و بازنەی پەروەردەکان لە سەرەتای هەفتەوە دەستپێبکەنەوە”.

لە هەمان رۆژدا، مامۆستایانی ناڕازی وەڵامی بڕیارە وەزارییەکەی وەزیری پەروەردەیان دایەوە، و رایانگەیاند کە “لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دووپاتدەکەینەوە و خۆپشاندانی سەرتاسەری رادەگەیەنین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا