وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیارێكی گرنگ بۆ جوتیارانی هەرێم دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند، وەك هەنگاوێك بۆ پاڵپشتی و ئاشنایەتی جوتیاران بە تەكنەلۆژیایی نوێ، بەقیستی درێژخایەن ئامێرو كەلوپەلی پێشكەوتووی كشتوكاڵی دەدەنە جوتیاران.

وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاندووە، بەپێی بریاری ژمارە (79) ی ئەنجومەنی وەزیران ،وە رەزامەندی هەر سێ وەزارەتی، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو – ناوەخۆ – دارایی و ئابوری ، وەزارەتی كشتوكاڵ بەهەماهەنگی كەرتی تایبەت ،هەڵدەستێ بە دابینكردنی (ئامێر و كەڵوپەلە پێشكەوتووەكانی كشتوكاڵی)بەشێوەی قستی درێژخایەن.

دەشڵێن، “ئەو قیستی درێژخایەنە بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەكیەك دەبێت، تاوەكو بەردەست بوونی ئامێرەكان بۆ جوتیاران، بەنرخێكی گونجاو، بەلێخۆشبوونی گومرگی و بەخشینی تابلۆی كشتوكاڵی”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو هەوڵەی ئەوان هەنگاوێكی گرنگە بۆ پاڵپشتی و ئاشنایەتی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بە تەكنەلۆژیایی نوێ لە بەرهەم هێنانی كشتوكاڵی .

ئەوەشهاتووە، ئەو جوتیارانەی خوازیاری وەرگرتنی ئامێر و كەلوپەلی كشتوكاڵین، بەمەبەستی تۆماركردنی ناویان و پێدانی زانیاری لەسەر جۆری ئامێر و كەڵوپەلەكان و پركردنەوەی فۆرم، لە رێكەوتی 2022/1/23 دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بكەن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا