پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە4ی شوبات، ئەنجومەنی ڕاژەی عێراق ڕایگەیاند، فۆرمی دامەزراندنی تایبەت بە دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان چالاکراوە و دەرچووانی ئەو بەشانە دەتوانن داواکاری دامەزراندن پێشکەش بکەن.
ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” فۆڕمی دامەزراندنی تایبەت بە دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان بۆماوەی 15 ڕۆژ چالاکراوە، دەرچووانی ئەو بەشانە دەتوانن داواکاری دامەزراندن پێشکەش بکەن”.
ئاماژەی بەوەکرد، فۆڕمێکی دامەزراندنی تایبەت بەهەمواری یاسای سێیەم بۆ دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان بڵاودەکرێتەوە و داوا لەو کەسانە دەکەن، کە یاساکە دەیانگرێتەوە و مەرجەکانیان تێدایە و ئارەزووی دامەزراندیان هەیە فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکە پڕبکەنەوە.
ڕوونیکردەوە، لە ئەمڕۆوە یەکشەممەوە وادەی پرکردنەوەی فۆڕمەکە دەستپێدەکات و بۆماوەی 15 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.