لە سلێمانی بەشێكی دەروونی بۆ ئەو كەسانە دەكرێتەوە بێسەرپەرشتن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، بڕیارە شوێنێكی تایبەت لە نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی بكرێتەوە، كە تایبەتە بەو كەسانەی نەخۆشی دەروونیان هەیە و بێسەرپەرشت و بێلانەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوەدەدات، (دكتۆر صباح نصرالدین) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و (كوێستان محەمەد) وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەمڕۆ سەردانی نەخۆشخانەی سۆزی دەرونیان كرد، بۆ بەسەركردنەوە و لەنزیكەوە ئاگاداربوون بوو لە پرۆژەی دابینكردنی شوێنێك بۆ ئەو ژنانەی نەخۆشی دەروونیان هەیە و بێلانە و بێسەپەرشتن بۆ ئەوەی لەنەخۆشخانەی سۆزی دەروونی لەژێر چاودێریدا بمێننەوە.

ئەوەشهاتووە، لێپرسراوانی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و تەندروستی سلێمانی بە وردی گفتوگۆی چڕوپڕیان ئەنجام دا لەبارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەو پرۆژەیە لەناو ئەو نەخۆشخانەیە بۆئەوەی دەست بكرێت بە جێبەجێكردنی بەم نزیكانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا