ئێرلەندا و ڕوسیا هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە فەڵەستین دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، حکومەتی ئێرلەندا، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای ڕاگرتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەکات و تەرخانکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتی غەززە ڕاگەیاند، هەروەها وەزارەتی فریاکەوتنی ڕوسیاش ئاشکرایکرد هاوکارییان بۆ دانیشتووانی کەرتی گەمارۆدراوی غەززە ناردووە.

مایکڵ مارتن، وەزیری دەرەوەی ئێرلەندا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند،  13 ملیۆن یۆرۆ هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتی غەززە تەرخان دەکەن و لەڕێگەی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دابەش دەکرێن.

هاوکات، فریاگوزاری ڕوسیا ئاشکرایکرد، لەڕێگای میسرەوە بڕی 27 تۆن هاوکاری خۆراک بۆ ئاوارەکانی کەرتی غەززە ڕەوانەی فەڵەستین دەکات، کە  بریتین لە ئارد، شەکر، برنج و مەعکەرۆنی، دەگەیەندرێتە نوێنەرانی مانگی سوری میسر بۆ ئەوەی رەوانەی کەرتی غەززە بکرێن.

لەکاتێکدا، دروستبوونی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین لە ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە، بووەتەهۆی دروستبوونی قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە، هەروەها بەهۆی نەمانی خۆراک و پێداویستی و دەرمان ئاو و بەکارهێنانی ئاوی پیس هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و نەمانی ژیان لە کەرتی غەززە دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا