بە درۆن هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە درۆن هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق و لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بەرپەچی هێرشەکە درایەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی سەربازی باڵای هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 18-10-2023، لە رێگەی دوو درۆنەوە هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق کراونەتە ئامانج و هێزەکانی ئەمریکا هەردوو درۆنەکەیان خستووەتە خوارەوە.

هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

تا ئێستا هیچ لایەنەێک بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەدی لە ئەستۆ نەگرتووە و ئەمریکییەکانیش رەتیانکردەوە ناوی هیچ لایەنێک وەک ئەنجامدەری هێرشەکە دەستنیشان بکەن.

بنکەی عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار و یەکێکە لە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. زیاتر لە 2 هەزارو 500 سەربازی ئەمریکی لەو بنکەیە جێگیرکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا