پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئاگرێکی گەورە لە بنکەیەکی ئاسایشی شاری ئیسماعیلیەی میسڕ کەوتەوە و لانیکەم 25 کەس بیرندار بوون.
ئاگرەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ رۆژی دووشەممە 2ی تشیرینی یەکەمی 2023 کەوتەوە و بەهۆی بڵێسەداریی و توندی ئاگرەکە، تیمی ئاگرکوژێنەوەی شارەکە کاتێکی زۆریان پێچوو تاکو بەتەواوی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی سەرچاوە هەواڵییە خۆجێیەکان، تا ئێستا لانیکەم 25 کەس بەهۆی ئاگرەکەوە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون بەمەبەستی چارەسەرکردنی برینەکانیان.
بەرگری شارستانی شاری ئیسماعیلییە بەئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، بەهۆی ئاگرەکەوە بەشێکی زۆری باڵەخانەکە خاپووربووە. و مەحمود تۆفیق، وەزیری ناوخۆی حکومەتی میسڕ رایگەیاند، کە لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری درووستبوونی ئاگرەکە.
ئەمە دووەمین رووداوی ئاگرکەوتنەوەی گەورەیە لە میسڕ روویاندابێت بەم دواییانە. پێشتر و لە ساڵی 2022، ئاگر لە کڵێسایەکی کریستیانەکان کەوتەوە و نزیکەی 41 کەس بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستدا.