سوپای عێراق لە سەربازگەی تۆپزاوا کشانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش فشاری بەرپرسانی باڵای یەکێتی، سوپای عێراق لە سەربازگەی تۆپزاوا لە سنووری کەرکووک کشانەوە.

دوێنێ دووشەممە، فراکسیۆنە کوردستانییەکان نامەیەکیان بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ناردبوو و تێیدا داوایان لێکردبوو، نوسراو بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق بکات بۆ راگرتنی جموجۆڵی سەربازی سوپای عێراق لە ناوچەی تۆپزاوای پارێزگای کەرکووک.

فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە یاداشتەکەیاندا کە ئاراستەی جێگری سەرۆکوەزیرانیان کردبوو رایانگەیاندبوو، ئەو جموجۆڵە سەربازییانەی سوپای عێراق لە ناوچەکە، لەگەڵ بارودۆخی ئێستای کەرکووک و دۆخی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەناکنی ئەو ناوچەیە ناگونجێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا، سوپای عێراق بەمەبەستی جێگیربوون لە سەربازگەی تۆپزاوا، هێزێکیان بەرەو ئەو ناوچەیە جوڵە پێکردبوو. ئەمەش ناڕەزایەتی دانیشتووانی کوردی ناوچەکەی لێکەوتەوە و رایانگەیاند، رێگە نادەن سەربازگەکە کە بووەتە هێمای ئەنفال، جارێکی دیکە بکرێتەوە بە سەربازگە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا