دوو بوومەلەرزەی بەهێز ئێرانیان هەژاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوو بوومەلەرزەی بەهێز، ئەمڕۆ سێشەممە، ناوچەیەکی باشووری ڕۆژئاوای ئیرانیان هەژاند.

ئەمڕۆ سێشەممە17ی تشرینی یەکەم، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 5.6 و 5.3 پلەی ڕێختەر، ناوچەی ڤین و فارغانی پارێزگای هورمزگانیان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران هەژاند.

ئاژانسی هەواڵی مهری ئێرانی ئاشکرایکرد، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.3 پلەی ڕێختەر و لە قوڵای 19 مەتر لە زەوییەوە، لە کاتژمێر 8:32 خولەک   ناوچەی ڤینی هەژاندووە.

ڕوونیکردەوە، بوومەلەرزەیەکیش بەگوڕی 5.6 پلەی ڕێختەر و لە قوڵای 10 کیلۆمەتر، لە کاتژمێر 8:39 خولەک ناوچەی فارغانی هەژاندووە.

هاوکات، تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هەبوونی زیان ئاشکرانەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا