چوار بانك بەشداری لە پرۆژەی هەژماری من دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بانكێكی دیكە بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەكات. ئاماژە بەوەش دەكات، پرۆژەی (هەژماری من) دەبێتە هۆی دروستبوونی كێبڕكێیەكی تەندروست لە نێوان بانكەكاندا.

رۆژی دووشەممە 16ی تشرینی یەكەمی 2023، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە: حكومەتی هەرێمی كوردستان بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنێت، كە بانكی BBAC دەبێتە یەكێكی دیكە لەو بانكانەی بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆی ژمارەی بانكە بەشداربووەكان دەبێتە چوار بانك.

هەژماری من دەستپێشخەرییەكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی بانكی و بەدیجیتاڵكردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەك ملیۆن فەرمانبەر، كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان و خانەنشینی حكومەتی هەرێمی هەرێمی كوردستان كە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی كاش كەمدەكاتەوە، كارایی حكومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا