لەمەودوا ڕەسم و باجی گومرگی لە دەروازە سنوورییەکان و خاڵە گومرگییەکان لە جیاتی دۆلار بە دیناری عێراقی دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە پێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران، لەمەودوا ڕەسم و باجی گومرگی لە دەروازە سنوورییەکان و خاڵە گومرگییەکان، لە جیاتی دۆلار، دراوی دینار وەردەگیرێت و هەر لایەنێکیش پێیەوە پابەند نەبێت، سزا دەدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە16ی تشرینی یەکەم، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە نووسراوێکدا بە بڕیارى ژمارە 227ى ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە 20ی ئەیلوولی 2023 گشتێندراوە، هاتووە، “پشتبەست بە حکومەکانی ماددەى هەشتەم، لە یاساى ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ژمارە 3ى ساڵی 1992ى هەموارکراو، لەسەر پێشنیارى وەزیرى دارایی و ئابووری، بڕیاردرا وەرگرتنی ڕەسمی گومرگی و ڕەسمی باجی گومرگی لە دەروازە سنوورى و خاڵە گومرگییەکان تەنها بە دینارى عێراقی بێت.”

ئاماژەی بەوەکرد، لە نوسراوەکەدا جەختکراوەتەوە، ” کە سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەم بڕیارەوە پابەند دەکرێن. لە کاتی سەرپێچیشدا لە دەروازە سنووری و خاڵە گومرگییەکان، لایەنی سەرپێچیکار ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە.”

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا