مامۆستایانی وانەبێژ هۆشداری دەدەنە حکومەت

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ لە گردبوونەوەیەکدا، مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاریاریاندا، ئەگەر دانەمەزرێن بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بکەن.

ئەمڕۆ سێ شەممە 31ی ئایاری 2022، مامۆستایانی وانەبێژ لە گردبوونەوەیەکدا ڕایانگەیاند، ئەگەر حکومەت بڕیاری دامەزراندنیان نەدات، ئەوا لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.

ئاماژەیان بەوەشدا، په‌رله‌مانى كوردستان لە ڕێگەی یاساوە بڕیار له‌ دامه‌زراندنى مامۆستایانى وانه‌بێژ بحكومه‌ت ناچاربكات مامۆستایانى وانه‌بێژ دابمه‌زرێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا