پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی خانەقین بۆ کەلار، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و دوو کەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2023، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا هایلۆکس و مارسیدس بار پێکیانداداوە و دوو کەس بریندار بوون.
هاوکات راشیگەیاند، هەردوو بریندارەکە شۆفێر و سەرنشینی تۆیۆتاکە بوون و لە ئێستادا گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
هاتووچۆی گەرمیان روونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، “روداوەکە بەشێوەیەک بوە کە ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدس بار لەسەر رێگاکە وەستاوە و لەجوڵەدانەبووە، ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لەخانەقینەوە هاتووە و رووداوەکە لەناو گردەگۆزینە درووست بووە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە”.