پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا لەگەڵ لیژنەكەی حكومەتی هەرێم نەگەیشتون بە رێكەوتنی یاسایی بۆیە حكومەتی فیدڕاڵی هەڵنەساوە بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای بودجەی ساڵانی 2023-2024-2025.
سۆران عومەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسویەتی، لە رۆژی 28ی (ئاب)ی 2023 نوسراوێكم بەژمارە (617/د) ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد دەربارەی جێبەجێنەكردنی یاسای بودجە و پارەدار نەكردنی هەرێمی كوردستان بەپێی ئەو پشكەی لەیاساكەدا بۆی دیاریكراوە.
نوسینگەی سەرۆك وەزیران لەوەڵامدا رایگەیاندوە، لیژنەی پێكهاتوی هەردو حكومەتی هەرێم و فیدڕاڵی نەگەیشتونەتە هیچ تەوافوقێكی یاسایی، بۆیە هەرێمی كوردسانیان پارەدار نەكردوە بەپێی یاسای بودجە.
ئەو پەرلەمانتارە لەم بارەیەوە نوسیویەتی، ئەوەی جێی سەرنجە حكومەتی عێراق لەسەر پشكی هەرێم باس لەوە دەكات نەگەیشتونەتە تەوافقی یاسایی، لەكاتێكدا جێبەجێكردنی یاسای بودجەی ئەمساڵ تەنها دو مانگی ماوە، هەرێم بەو قەرزەش كە وەریدەگرێت موچەی سێ مانگی دواكەوتوە و تاوەكو ئێستا دیار نیە چارەنوسی ئەو موچانە بەكوێ دەگات.