ئەمریكا بۆ رووسیا :بە توندی وەڵامتان دەدەینەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایدەكات، پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا كردووە و پێیوتووە هەر هێرشێكی دیكە بۆ سەر ئۆكراینا بە تووندی و فراوانی و یەكگرتوویی وەڵامدەدرێتەوە.

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی وتی: بە تووندی داوام لە لاڤرۆڤ كرد كۆكردنەوەی ئەو هەموو هێزە بێ پاساوە لە دەوروبەری ئۆكراینا بە رێگەی دیپلۆماسی چارەسەربكرێت.

ئەو قسانەی بلینكن لە كاتێكدان، بەرپرسانی ئەمریكی هۆشداری دەدەن لەوەی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا لە ئان و ساتدایە، تەنانەت دەوترێت لەوانەیە تا رۆژی چوارشەممە رووسیا دەست بە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی فراوان بۆ سەر ئەندامەكەی یەكێتیی سۆڤیەتی پێشوو بكات.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی رووسیاشدا هاتووە، سێرگی لاڤرۆڤ هەر لە هەمان پەیوەندیی تەلەفۆنیدا ئەمریكای بە بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندە تۆمەتباركردووە، بەڵام لاڤرۆڤ جەختیشدەكاتەوە كە واشنتن و یەكێتیی ئەوروپا نیگەرانییە ئەمنییەكانی رووسیایان فەرامۆشكردووە.

لە كاتێكدا وڵاتانی رۆژئاوا هۆشداری دەدەن لە گەری هەڵگیرسانی شەڕ لە هەر ساتێكدا لە ئۆكراینا ، بڕیارە سەرۆكی ئەمەریكا جۆو بایدن و سەرۆكی ڕووسیا ڤلادمێر پوتن ئەمڕۆ شەممە پێكەوە گفتوگۆ بكەن.

كاربەدەستێكی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، پوتن داوای كردبوو پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سەرۆكەكان ڕۆژی دووشەممە ئەنجام بدرێت، بەڵام بایدن ویستوویەتی زووتر ئەنجامی بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا