زیاتر لە پێنج هەزار كەس بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر سزا دراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت، لەماوەی كابینەی نۆیەمدا، توانیویانە “شۆڕش بەسەر گەندەڵی ناو چاكسازییەكان” ئەنجامبدەن و دەڵێت، یەك لەسەر پێنجی ئەو سزادراوانەی لە چاكسازییەكانمانن، سزاكەیان ماددەی هۆشبەرە و ئەمە بەڕاستی مەترسیدارە.

رۆژی یەكشەممە 15_10_2023، كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتی بەشداریكردنی لەپانێلێكی (كۆنفرانسی بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان)، لەبارەی كارو چالاكییەكانی وەزارەتەكەیان لەناو چاكسازییەكان چارەسەركردنی ئالودەبوو تووشبووانی ماددەی هۆشبەر رێگریكردن لە هاتنەناوەوەی ماددە هۆشبەرەكان بۆ هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی دیكەی پەیوەندیدار قسەیكرد.

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی وتی‌، بە گوێرەی دوایین ئاماری بەردەست تاوەكو ئەمڕۆ، پێنج هەزار و 283 كەس لەلای ئێمە سزادراون؛ لەم ژمارەیە هەزار و 97 كەس بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان سزادراون كە 74ـیان لە رەگەزی مێ و هەزار و 23 كەسی دیكەشیان لە رەگەزی نێرن. لەمانەش 480ـیان بازرگان و 617ـی دیكەشیان بەكاربەری ماددەی هۆشبەرن.

بەوتەی كوێستان محەمەد، یەك لەسەر پێنجی ئەو سزادراوانەی لە چاكسازییەكانمانن، سزاكەیان ماددەی هۆشبەرە و ئەمە بەڕاستی مەترسیدارە. ئەم ئامارەی لەبەردەستمانە، ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە سزادراون واتا دادگایی كراون دواتر هاتوونەتە چاكسازییەكانمان. لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ژمارەیەكی هاوشێوە هەیە كە ڕاگیراون و چاوەڕێی رۆژی دادگاییكردنیانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا