ژمارەیەک کێڵگە لە عێراق دۆزرایەوە کە یەدەگێکی زۆری نەوت و غازی تێدایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند، چەندین کێڵگە و بیرە نەوتی گەورەیان لە پارێزگاکە دۆزیوەتەوە کە بڕێکی زۆر یەدەگی نەوت و غازیان تێدایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا بە میدیا عەرایەکانی ڕاگەیاند،  پارێزگای نەینەوا بەردەوام پشتگیری ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە بەدوای نەوتی عێراقدا دەگەڕێن، لە ئێستاشدا چەندین کێڵگە و بیرە نەوتی گەورەیان دۆزیوەتەوە، کە یەدەگێکی زۆری نەوت و غازیان تێدایە.

پارێزگاری نەینەوا ئاماژەی بەوەدا، كۆمپانیاكە توانیویەتی چەند كێڵگەیەكی زۆر گەورە لە ناوچەكانی قیارەو و تەلەعفەر،بدۆزێتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک