بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە لەبارەی ناونوسینەوە ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتیان بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە و ڕایگەیاند، لە ناونوسین بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی حاجیان پەلە نەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە15ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،” داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە پڕکردنەوەی فۆڕمی حەج پەلە نەکەن، چونکە ناونوسین لە ئەمڕۆوە بۆماوەی 12 ڕۆژ، تا پێنجشەممەی داهاتوو 26ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، هەموو فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە خزمەتی هاوڵاتیاندان و پڕکردنەوەی فۆڕمی حاجیان ڕۆژانە بەردەوام دەبێت، بۆئەوەی هەموو ئەو هاوڵاتییانەی ئارەزوومەندن بتوانن فۆڕمەکە وەربگرن.

ڕوونیکردەوە، پێویست ناکات کەسانی بەساڵاچوو یان نەخۆش بەمەبەستئی وەرگرتنی فۆڕمی حاجیان سەردانی بنکەکانی ناونوسین بکەن، بەڵکو کەسوکاریان یان کەسێکی نزیکیان دەتوانن فۆڕمەکەیان بۆ وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا