لێك نزیكبوونەوەی باش لە نێوان هەرێم و ناوەند هاتوەتە پێش

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، لێك نزیكبوونەوەی باش بە ئاراستەی رێككەوتن لە نێوان هەرێم و ناوەند هاتوەتە پێش.

حەسەن ئاڵی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، لەدواین سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لێك نزیكبوونەوەی باش لە نێوان هەردوولا رویداوە، ئامادەبوونی حكومەتی هەرێمیش بۆ رێككەوتن لەگەڵ ناوەند و رادەستكردنی بەشێك لە داهاتی نەوتی و نا نەوتی جێگەی دڵخۆشییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێككەوتنی هەرێم و ناوەند ورد و ئاڵۆزە، چونكە لە 2014ەوە هەرێم نەوتی رادەستنەكردووە و بەغداش پشكی هەرێمی نەناردووە، بە بوونی ئەو لێك نزیكبوونەوەیە ئەوانیش فشار لە حكومەتی عێراق دەكەن بەوەی پشكی هەرێم زیاتر بێت لەو بڕەی كە بۆ موچە ناردویەتی.

زیاتر لە شەش ساڵە هەرێم و ناوەند لەچەندین بواری وەك پرسی موچەو بودجەو پێشمەرگەو ناوچە دابڕاوەكان كێشەیان هەیەو هەردولاش یەكتر بە جێبەجێنەكرجنی رێككەوتنەكانی نێوانیان تۆمەتبار دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا