كوردو عەرەب و توركمان لەسەر پرسی بازنەكانی كەركوك و نەینەوا كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رێگە نادەن كورد لە پارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا مافی بفەوتێت و دەبێت بەپێی سنوری جوگرافی پێكهاتەكان بازنەكان دابەشبكرێن.

حەسەن ئاڵی ئەندام پەرلەمانی عێراق لە پشكی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، تائێستا لەگەڵ پارتی و لایەنەكان هیچ رێككەوتنێك لەسەر دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن لە هەردوو پارێزگای كەركوك و نەینەوا نەكراوە، بەڵام بڕیارە كاتژمێر یەك ی ئەمڕۆ پەرلەمانتاران و نوێنەری ئەو دوو پارێزگایە و لیژنەی یاسایی و كۆببنەوە بۆ یەكلایكردنەوەی پرسی بازنەكان.

وتیشی، “ئەوەی جەختی لەسەر دەكەینەوە ئەوەیە دەنگی كورد لەو ناوچانە بەفیڕۆ نەڕوات، واتە ئەو ناوچە و قەزا و ناحیانەی سەر بەو پارێزگایەن و كوردیان زۆر تێدایە، نابێت بخرێتە سەر قەزایەك كە رێژەی دەنگدەرانی ناگاتە 100 هەزار كەس پێكهاتەكانی دیكەی زۆر تێدابێت”.

رۆژی 24ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق بازنەكانی هەڵبژاردنی لە 16 پارێزگای عێراق یەكلایكردەوە، بەڵام لەسەر داوای پەرلەمانتارانی كورد دەنگدانی لەسەر بازنەكانی ئەو دوو پارێزگایە بۆ ماوەی 48 كاتژمێر دواخست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا