ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای بودجە و سیمکارتی بێخاوەن تاوتوێ دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و دوا پێشهاتەکانی پڕۆژەیاسای بودجە و سیمکارتی بێخاوەن تاوتوێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، چەند تەوەرەیەک دەخرێنە ڕوو، تەوەرەی یەکەم تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دواپێشهاتەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵانی 2023 – 2025، بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، لە تەوەرەی دووەمدا، داڕشتنی کۆدی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان و ڕێنماییی نوێی وەزارەتی شارەوانی بۆ پلانسازی و تۆمارکردنی ئەلیکترۆنیی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو.

تەوەرەی سێیەم تایبەت دەبێت بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دیاردەکانی سیمکارتی بێخاوەن، ئۆتۆمبیلی تۆمارنەکراو و چەکی بێمۆڵەت.

لە تەوەرەی چوارەمدا بابەتی دەستنیشانکردنی قەدەغەکراویی ڕێگا گشتییەکان لە دەرەوەی شارەکان و بەرگرتن و لابردنی زێدەڕۆییەکان دەخرێتە ڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا