پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی یەک هەفتەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینی ئاشکراکرد، کە زیاتر لە 23ملیار دینارە.
بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، لە یەک هەفتەدا داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین 23 ملیار و 991 ملیۆن و 889 هەزار و 209 دینار بووە، لەو ژمارەیە زیاتر لە 19ملیار دیناری بەشێوەی نەختینە و زیاتر لە دوو ملیار دینار بەشێوەی چەک بووە.
ئەم داهاتانە داهاتی نانەوتین و لەڕێگەی شەش گەنجینە “گەنجینەی دوو، گەنجینەی یەک، گەنجینەکانی گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە” کۆکراونەتەوە.
رۆژی 15/12/2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی، بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، سایتی شەفافییەت لە هەشت بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە سەرپەرشتی دەكرێت.