پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرە زانیارییەکانی ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی ( OCHA) کرد، لەسەرەتای درووستبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، زیاتر لە 330 هەزار هاوڵاتی سڤیل لە کەرتی غەززە ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و ئاوارە بوون.
گرووپی چەکداری باڵی سەربازی حەماس ناسراو بە ئەلقەسام، رۆژی شەممەی رابردوو 7ـی تشیرینی یەکەم، ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دژ بە هێزەکانی ئیسرائیل لە ئۆردوگاکانی نزیک لە کەرتی غەززە و باشووری ئەو وڵاتە ئەنجامدا.
بەپێی ووتەکانی ئەو گرووپە، تەنها لە رۆژی یەکەمی جەنگەکەدا، زیاتر لە 5 هەزار مووشەکی دوورمەودا لە سنوورەکانی کەرتی غەززەوە بەڕووی ئیسرائیلدا تەقێندراوە.
بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی سەبارەت بە قوربانییانی جەنگەکە، تا ئێستا زیاتر لە 2 هەزارو 400 کەس بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە کوژراون. کە زۆرینەیان ژن و منداڵ و هاوڵاتیی سڤیلن و بەشێکی کەمیان سەر بە هێزە چەکدارەکانی هەردوولان.
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە روودانی قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە دا. بەوپێیەی ئیسرائیل ئابڵووقەیەکی مەترسیداری خستووەتە سەر ئەو شارە و پێداویستییەکانی ژیانی وەک نان، ئاو، کارەبا و سووتەمەنی لێ بڕیون.