پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لە سیتەک سێ هاوڵاتی دەستگیرکراون کە هەستاون بە بڕینەوەی داری سرووشتی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانن و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک، لە دوو چالاکی جیاوازدا لە گوندەکانی بزەینان و شارستێنە، سێ هاوڵاتی دەستگیرکراون کە هەستاون بە بڕینەوەی دارسی سرووشتی.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە چالاکییەکەدا دەستگیراوە بەسەر سەرجەم دارە بڕدراوەکان، ئۆتۆمبێلێک و تراکتۆرێکیش.
ئاماژەی بەوەشكرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.