کەشناسی: لە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری نمە باران هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی یەکەم، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە سەر ناوچە شاخاویەکان لە هەندێک کاتدا نمە باران دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری پارێزگای دهۆک باران بارین زیاتر دەبێت، سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری نمە بارانی هەیە، لە کاتی باران ئەگەری دروست بوونی هەورە تریشقەشی هەیە، کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە لەسەر ناوچەکەمان تا بەرەبەیان دەمێنێتەوە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.

سبەی چوارشەممە11ی تشرینی یەکەم، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی، ئەگەری پروشکە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاویەکان هەیە لە کاتەکانی بەیانی زوودا، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 28پلەى سیلیزى

سلێمانی :28 پلەى سیلیزى

دهۆک : 25پلەى سیلیزى

کەرکوک : 30پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 29پلەى سیلیزى

زاخۆ : 26پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 18پلەى سیلیزى

سۆران : 24پلەى سیلیزى

گەرمیان : 34پلەى سیلیزى

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا