پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت تاڕادەیەک بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو 87 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 87 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 81 دۆلار و 38 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەم هەفتەیەدا بنکە تەندروستییەکانی چین ئاشکرایان کرد، ژمارەی توشبوون بە کۆڤید-19 لە چین بەڕێژەی %72 کەمیکردووە و توشبووانی نەخۆشخانەکانیش بەڕێژەی %79 کەمیان کردووە، ئەم ژمارانەش ئاماژەن بۆ گەڕانەوەی ئابووری چین بۆ دۆخی ئاسایی و زیادبوونەوەی خواست لەسەر نەوت و دووبارە بەرزبوونەوەی نرخەکان.