ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی بەغدا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، وەزیری دەرەوەی سعودیە بەمەبەستی ئەنجام دانی چەند کۆبوونەوەیەک سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە9ی تشرینی یەکەم، سەرچاوەیەک لە حکومەتی ناوەند ئاشکرایکرد،” فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە، لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا دەگاتە بە‌غدا و لەگەڵ محەمەد شیاح سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە بەغدا وەزیری دەرەوەی سعودیە لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەسەر پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا کە پەیوەدنییان بە لایەنی ئابوری، وەبەرهێنان و ئەمنییەوە هەیە دەکات.

هاوکات، گفتوگۆکردن لەسەر پێشهاتەکانی ئەم دواییانەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بابەتێکی دیکەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا