کەشناسی هەرێم: سێشەممە لە ناوچەکەمان باران دەبارێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، رۆژی سێشەممە باران بارین لە ناوچەکەمان دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.

دەستەی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ 8ـی تشرینی یەکەم رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 10ـی تشرینی یەکەم بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور کە بەرەو ناوچەکەمان دێت، باران بارین لەناوچەکەمان دەستپێدەکات.

کەشناسی دەڵێت. کاریگەری ئەم نزم پاڵەپەستۆیە بەزۆری لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و هەولێر دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە سەنتەری پارێزگاکان نمەباران ببارێت.

هاوکات کەشناسی راشیگەیاند، کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆکە لە شەودا کۆتایی دێت و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما نزیکەی 3 بۆ 5 پلە دادەبەزن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا