بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی باڵیۆزانی عێراق لە چین و نەمسا و بەلجیکا پەیامێکیان ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزانی عێراق لە نەمسا و چینو بەلجیکا، بەبۆنەوەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی و هەڵبژاردنەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییان ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد.

هەر یەک لە بەکر فەتاح، باڵیۆزی عێراق لە نەمسا، شۆڕش خالید، باڵیۆزی عێراق لە چین و ئەحمەد بەرواری، باڵیۆزی عێراق لە بەلجیکا، پەیامێکی پیرۆزباییان ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کرد.

دەقی پەیامەکە:

سڵاوێکی گەرم…

بەناوی خۆمان و کارمەندانی سەفارەتی عێراق لە چین و نەمسا و بەلجیکا، پیرۆزبایی گەرمتان لێ دەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و هەڵبژاردنتان وەکو سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی، هیوادارین بڕیار و راسپاردەكانی كۆنگرە ببێتە مایەی پتەوبوون و گەشەسەندنی یەكێتی و باشكردنی گوزەرانی جەماوەری یەكێتی و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عێراق.

بەکر فەتاح، باڵیۆزی عێراق لە نەمسا

شۆڕش خالید، باڵیۆزی عێراق لە چین

ئەحمەد بەرواری، باڵیۆزی عێراق لە بەلجیکا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا