ئێران هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان ڕادەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی نیشتیمانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران، هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی ئەو وڵاتە بۆ ماوەی یەک هەفتە ڕادەگرێت.

بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ نێوان پارێزگاکان بۆ دانانی سنورێکە بۆ بڵاوبونەوەی بەرچاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە کاتژمێر ١٢ ی ڕۆژی یەکی حوزەیرانەوە جێبەجێ دەکرێت و لە کاتژمێر ١٢ ی ڕۆژی ٧ ی حوزەیران کۆتایی پێدێت.

ئەم بڕیارەی حکومەتی ئێران دوای کۆبوونەوەی لیژنە تایبەتمەندەکانی ناو لیژنەی نیشتیمانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە ئامادەبوونی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆکماری ئەو وڵاتە دێت.

هاوکات لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەموو ئەو ڕێنماییانەی لیژنەی گشتی نیشتیمانی بڵاویان دەکاتەوە وەک خۆیان جێبەجێ بکرێن و پێویستە لە هەموو قۆناغەکانی بانگەسەی هەڵبژاردن و ڕۆژی هەڵبژاردنیشدا جێبەجێ بکرێن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا