پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە2ی تشرینی یەکەم، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 156 هەزار و 250 دیناری عێراقی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەگەڵ ئەوەی بانکی ناوەندیش بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دینار ڕۆژانە بڕێکی زۆر دۆلار دەخاتەبازاڕەوە، بەڵام نرخی دۆلار لە بەرزیدا جێگیربووە و بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕەکان، ئەمڕۆ نرخەکەی زیاتر بەرزبووەتەوە.