کارەکانی پڕۆژەی ئاوی دەربەندی رانیە دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەبارەی پڕۆژەی ئاوی دەربەندی ڕانیەوە ئاماژەی بەوە دا کە ئیشوکارەکانی ئەم پڕۆژەیە بەردەوامە و لە داهاتوویەکی نزیکدا تەواو دەکرێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: “پڕۆژەی ئاوی دەربەندی ڕانیە دەکەوێتە سەنتەری ئیدارەکە و ئاو بۆ ناو شاری ڕانیە و یەک دوو ناحیەی دەوروبەری قەزاکە دابین دەکات”.

ئەو پڕۆژەیە لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە بڕیاری دروستکردنی دراوە و بە هۆکاری جیاواز سێ جار فەرمانی گۆڕانکاریی تێدا دراوە، بەڵام ئەمجارە کارەکانی دەستپێدەکاتەوە و پڕۆژەکە تەواو دەکرێت.

ئاری ئەحمەد لەبارەی دەستپێکردنەوەی کارەکانی پڕۆژەکەوە ئەوەشی گوت: “ئێستا کارەکان بەردەوامن و کاری زیاتریشی لەسەر دەکرێت و هەندێک کاری پێویستی ماوە کە دابین بکرێن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا