پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆژنامه‌یه‌ك و رێكخراوێكی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن به هاتنی ساڵی 2050 پله‌ی گه‌رمی تائه‌وپه‌ڕ به‌رز ده‌بێته‌وه و چه‌ندین ملیار مرۆڤ رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی پله‌ی گه‌رمی ده‌بنه‌وه و چه‌ندین وڵاتیش ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی.
هه‌ر یه‌ك له رۆژنامه‌ی “واشنتۆن پۆست” و رێكخراوی “كاربۆن پلان” كه تایبه‌ته به زانیاریی و شیكارییه ژینگه‌ییه‌كان له راپۆرتێكی هاوبه‌شدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، گۆی زه‌وی تا به ساڵی 2050 ده‌گات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی ده‌بێته‌وه، له ساڵی 2050دا شاری بیلیم له رۆژهه‌ڵاتی به‌رازیل ماوه‌ی 222 رۆژ رووبه‌ڕووی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی ده‌بێته‌وه، دوای ئه‌ویش شاری كالكۆتا له هیند 188 رۆژ به‌رزی پله‌ی گه‌رمی به‌خۆوه ده‌بینێت، هه‌روه‌ها دێلهی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌یش 153 رۆژ ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی.
راپۆرته‌كه هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، شاری به‌سره له عێراق له هه‌مان ساڵدا بۆ ماوه‌ی 148 رۆژ ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رییه كوشنده‌كانی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی، له كاتێكدا له ساڵی 2000 ته‌نیا 114 رۆژ رووبه‌ڕووی گه‌رمییه‌كی سه‌رووی مامناوه‌ندی بووه‌ته‌وه.
دوای به‌سره هه‌ر یه‌ك له شاری ئارمۆسیۆ سۆنۆرای مه‌كسیكی به 123 رۆژ و شاری فینیكس له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای ئه‌مه‌ریكی به 102 رۆژ دێن، كه به‌ر شه‌پۆلی گه‌رمی ساڵه‌كه ده‌كه‌ون.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه هاوكات له ساڵی 2050 پێنج ملیار كه‌س له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رییه مه‌ترسیداره‌كانی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی.