مستەفا كازمی ڕووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

توركی عەتەبی، سەركردەی سەر بە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی ڕایگەیاندوە، بەهۆی بونی گومانی ئەنجامدانی گەندەڵیی گەورە لەسەردەمی حكومەتەكەیدا، دادگاییكردنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق زۆر نزیكە.

عەتەبی دەڵێت، لیژنەكانی لێكۆڵینەوە لەسەرپێچی‌و پێشێلكارییەكانی حكومەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق بەردەوامن لەئەنجامدانی ئەركەكانیان‌و لەگەڵ بونی بەڵگەی زیاتر كە بونی پێشێلكاریی ڕون لەمیكانیزمەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ پارەی گشتیی پشتڕاستدەكەنەوە، ئەوە جگە لەبونی گومانی گەورە لەگەندەڵی.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئێستا 10 دۆسییە هەیە كازمی‌و حكومەتەكەی لەسەر دادگاییدەكرێت، هەروەك جەختیشیكردۆتەوە، بڕیاری دادگاییكردنی سەرۆك وەزیرانی پێشوو زۆر نزیكە، بەڵام بابەتەكە لەسەر بڕیاری دەسەڵاتی دادوەریی عێراقیی وەستاوە، بەوپێیەی ئەو دۆسیەی كازمیی‌ و حكومەتەكەی یەكلایی دەكاتەوە.

بەوتەی ئەو سەركردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگیی، قەبارەی گەندەڵیی حكومەتی كازمی زۆر گەورەیەو ئێستا بەشێك لە لێپرسراوانی پێشوو لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەكرێت.

ڕونیشیكردۆتەوە، یەكلاییكردنەوەی لێكۆڵینەوەكان كاتێكی زۆرتری دەوێت، بەڵام هەموو ئاماژەكان ئەوەیان لێدەخوێنرێتەوە كە ئێمە لەبەردەم چەندین دۆسیەی گەورەی گەندەڵییداین كە لەماوەیەكی نزیكدا ئاشكرادەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا